هونەرمەند ژیوار حاجبی، ناسراو بە خەتەر، لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە، بەربەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی کوردی-ئەڵمانی ناسراو بە "خەتەر" لە تەمەنی ۴۳ ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزراوەتەوە.ئاماژە بەوە کراوە، کە تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو ئاشکرا نەبووە و پۆلیس لەم بارەیەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.جێی باسە، خەتەر ناوی تەواوی (ژیوار حیجابی) بوو، لەدایکبووی ساڵی ۱۹۸۲ـی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، و لە تەمەنێکی کەمدا خێزانەکەی ڕوودەکەنە ئەڵمانیا و لەوێ تێکەڵ بە کاری هونەری دەبێت و لە چەند ساڵی کۆتایی یەکێک بوو لە دیارترین ڕاپەڕەکانی ئەڵمانیا ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم ئەلبۆمی خۆی دەردەکات.
ساڵی ٢٠٠٩ لە دیمانەیەک لە کوردستان تیڤیدا بەشداری دەکات خەتەر جگە لە کوردی (سۆرانی و کورمانجی) دەتوانێت بە زمانەکانی عەرەبی، ئاڵمانی، فەڕانسەیی و فارسی قسەبکات.

 
18 اردیبهشت 1404
جهت دانلود آهنگ روی یکی از تب های زیر کلیک کنید
نظرات
برچسب های مرتبط
بستن