زیاد ئەسعەد دوای ماوەیەکی زۆر کاری هونەری بڵاوبکاتەوە

شاعیری دیاری کورد تەڵعەت تاهیر، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە لێدوانێکدا کە قسەی بۆ میدیاکان کردووە ڕایگەیاندووە" زیاد ئەسعەد گۆرانییەکی تازەی هەیە و بەمنزیکانە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکرێتەوە و چەند وێنەیەکی نوێی خۆشی لەگەڵ دادەنێت". ئاماژەی بەوەشکرد، گۆرانییە نوێکەی زیاد ئەسعەد لە تێکستی خۆمە و بەرهەمەکەی زۆر ناسک و خۆشە، سەرجەم کارەکانی تەواوکراون و لەم مانگەدا هەوادارەکانی گوێبیستی ئەو بەرهەمە دەبن. 

هەر لە لێدوانەکەیدا تەلعەت تاهیر وتیشی" بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێکەی زیاد ئەسعەد وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانەیە کە لە رابردوودا کراوە بۆ شکاندی کەسایەتی ئەو هونەرمەندە، هەم دڵخۆشییە بۆ ئەو کەسانەی خۆشیان دەوێت، دڵنیام ڕێژەی ئەو کەسانەی ئەو هونەرمەندەیان خۆش دەوێت زۆر زیاترە لەو کەسانەی ناو و ناوبانگیان بۆ هەڵدەبەستن". 

 
3 اسفند 1403
جهت دانلود آهنگ روی یکی از تب های زیر کلیک کنید
نظرات
برچسب های مرتبط
بستن