متن ترانه عطا رادفر بی تویی
تا بە کەی فرمێسکی چاوم بێتە خوارێ
تا بە کەی خەمی دونیا بەسەر من ببارێ
تا بە کەی من دوور لە تۆ، تۆش دوور بی لە من
بۆچی سێبەری عیشقت لاچوو لەسەر من
خۆ دەزانی تۆ هەموو دونیاو دینم بووی
بۆچی بە بێ هۆ بۆ لای کەسێکی تر چووی
بێ تۆ قەت بەسەر ناچێ ئەو ژینە تاڵە
دور لە عیشقی تۆ ژیان خەون و خەیاڵە
دونیای ڕونم چۆڵە بێ تۆ
بۆچی داییم بێ هەواڵی بۆ
بە تەنیا هەر تۆ شک دەبەم
لە دوای تۆ تاریکە ئەو شارە
بێ تۆیی بە ژینمەوە دیارە
وەکوو شێتان لە خۆم دەدەم
وەکوو شێتان لە خۆم دەدەم
تا بەکەی لە دوری تۆ پڕ بم لە حەسرەت
لە بیرم ناچێتەوە جوانی نیگاکەت
تا بەکەی شەوانی من تاریک و تارە
بگەڕێوە نێو دڵم تەنیا ئەم جارە
چەرخی بەختم ناگەڕێ هەر چاوەڕێمە
بەر دەرگای ماڵی ئێوە هەمیشە جێمە
ئەوەندە خۆشم دەوێی نازانم چی بکەم
تینی گەرمی عیشقی تۆ چۆن لە دڵ دەرکەم
دونیای ڕونم چۆڵە بێ تۆ
بۆ چی داییم بێ هەواڵی بۆ
بە تەنیا هەر تۆ شک دەبەم
لە دوای تۆ تاریکە ئەو شارە
بێ تۆیی بە ژینمەوە دیارە
وەکوو شێتان لە خۆم دەدەم
وەکوو شێتان لە خۆم دەدەم