متن ترانه آروین هیلاکم من
شەو و ڕۆژ دەڕوا بێ وەستان
شەو لەسەر شەقام ڕاوەستان
من زیاتر لە خۆمدا دەسووتێم
جگەرە بە جگەرە دادەگرسێن
ئەی خەودا ئێش هەیە لە ناخمدا
تۆش دەستت هەیە لە داخمدا
ئەوەندە تەواوە ئەدی بەسیەتی
ئێستاش هەر لەبیرمایت نەفرەتی
شێتیشت بم کات تەمبێم دەکات
کات هەموو شتێک لەبیر دەبات
دەزانم خۆش نیە ئەم بەشەیان
هیچ چارەیەک نیە بۆ ئەمەیان
کەس لە خەمەکانم نافامێت
هەر قەیناکە با ئەو نەزانێت
با نەزانێت کە من پەی دۆڕام
کە ڕەنگ بەسەر گەڵا دا داچۆڕا
تازە ناگرم دەستەکانی ئەتۆ
لێت جیا ئەبم کۆتا و ئەڕۆم
هەموو بیرەوەریەکانت ئەشۆم
هیلاکم من هیلاکم من
وات کرد خەڵک پێمانی زانی
وام دەزانی کە زۆر جوانی
سر و سارد بوو مەبەستەکانی
هیلاکم من هیلاکم من
تازە ناگرم دەستەکانی ئەتۆ
لێت جیا ئەبم کۆتا و ئەڕۆم
هەموو بیرەوەریەکانت ئەشۆم
هیلاکم من هیلاکم من
وات کرد خەڵک پێمانی زانی
وام دەزانی کە زۆر جوانی
سر و سارد بوو مەبەستەکانی
هیلاکم من هیلاکم من
وەک پەپوولەیەک دەهاتم و دەچووم
یەک چرکە چاوم پت کەوت لە دووری
زۆرم پێ جوان بوویت نزیکت دەبووم
زۆرت لێ نزیک بووم زانیم تۆ موومی
بە ڕووناکی دەرەوەت فریوم خوارد
هەتا نەسووتام بە هەڵەکەم نەزانی
قسەت هۆش دەبات مێشک دەشوات
بەڵام لە ناخدا چرچ و ناحەزی دەزانی
تۆ وات دەزانی دڵم وەک خاکەچۆڵە
نەفرەت بێت لە خۆت و بیر و بڕوات
ئێستا گشت لەشم دەزیڕێنێ و کۆڵە
هەتا ئێرە هات ئەوەی کەشی دەڕوات
تەواو بوو منیش لەبیر دەکەیت
منیش وا نیشان دەدەم هیچ نەبووە
تۆش خەریکی ژیانت بەڕێوە دەبەیت
منیش ناو دڵم خەم داگیری کردووە
تازە ناگرم دەستەکانی ئەتۆ
لێت جیا ئەبم کۆتا و ئەڕۆم
هەموو بیرەوەریەکانت ئەشۆم
هیلاکم من هیلاکم من
وات کرد خەڵک پێمانی زانی
وام دەزانی کە زۆر جوانی
سر و سارد بوو مەبەستەکانی
هیلاکم من هیلاکم من
تازە ناگرم دەستەکانی ئەتۆ
لێت جیا ئەبم کۆتا و ئەڕۆم
هەموو بیرەوەریەکانت ئەشۆم
هیلاکم من هیلاکم من
وات کرد خەڵک پێمانی زانی
وام دەزانی کە زۆر جوانی
سر و سارد بوو مەبەستەکانی
هیلاکم من هیلاکم من